سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى رۆژنامەنووسان رایگەیاند، چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ بینەرانی راگەیاند و بڕیاریدا زمانی ئاماژە بۆ پەخشکردنی هەواڵەکانی کاتژمێر 6ـی ئێوارە زیاد بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەنتەری میترۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەم هەنگاوەی لەپێناو خزمەتکردنی ئەو توێژەی کۆمەڵگە دێت کە خاوەن پێداویستیی تایبەتن، بە ئامانجی ئەوەی سەرجەم هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی دەستیان بە هەواڵ و زانیارییەکان بگات. دابینکردنی ئەم مافە، بەشێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و لە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لەسەر کراوەتەوە.
سەنتەری میترۆ ئەم خزمەتگوزارییەی بەرز دەنرخێنێت. هاوکات داوا لە میدیاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات هەمان رێچکە بگرنەبەر و مافەکانی ئەم توێژە کۆمەڵایەتییە لەبەرچاو بگرن، بۆ ئەوەی وەک چینەکانی دیکەی کۆمەڵگە لەەکان ئاگادار بن و لە مافی زانین بێبەش نەبن.
راشیگەیاند، ماددەی 19ـی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ دیاریدەکات، هەموو مرۆڤێک مافی ئازادیی بیروڕا و دەربڕینی هەیە. بەپێی ئەم بنەما یاساییە، هەر تاکێک ئازادە بەبێ دەستتێوەردان بیروڕای خۆی هەڵبژێرێت و بەدوای زانیارییەکاندا بگەڕێت.
سەنتەری میترۆ ئومێدەوارە ئەم خزمەتگوزارییە بەردەوام بێت و فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی سەرجەم بەرنامە و هەواڵەکانی بگرێتەوە. هەروەها داوا دەکات میدیاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ زامنکردنی ئەم مافە، دەسپێشخەریی پێویست بکەن.
چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، کەناڵی وەکو یەکەم میدیای کوردی و لەسەر بنەمای هەستکردن بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژەوە بڕیاریدا لە هەواڵەکانی کاتژمێر 6ـی ئێوارەی زمانی ئاماژە بۆ پەخشەکەی زیاد بکات.
ئەم هەنگاوە پێشوەختە هێنراوەتە پێش و لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی وەرزی نوێی کەناڵەکەدایە بە مەبەستی گرنگیدان بە تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە و گەیاندنی دەنگ و رەنگیان، لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 10 هەزار نابیست هەن کە تا ئێستا هیچ میدیایەکی تایبەت بە خۆیان نەبووە، بۆیە بە ئەرکی پیشەیی و نیشتمانی خۆی دەزانێت ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە و لەمەودوا گرنگییەکی زیاتر بە کێشە و ژیانی رۆژانەی نابیستان لە تەواوی کوردستان بدات.




