انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

کوێستان محەمەد: زیادکردنی زمانی ئاماژە لە خزمەتێکی گەورەیە بۆ نابیستان

کوێستان محەمەد: زیادکردنی زمانی ئاماژە لە خزمەتێکی گەورەیە بۆ نابیستان
سیاسی
کوردستان زمانی ئاماژە لە

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێشخەرییـی بۆ زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی هەواڵ و بەرنامەکان بەرز دەنرخێنێت و ئەو هەنگاوە بە وەرچەرخانێک بۆ خزمەتکردنی توێژی نابیستان لە هەرێمی کوردستان دەبینێت.

کوێستان محەمەد لە پەیامێکدا کە ئاراستەیـی کردووە رایگەیاند "دەستخۆشیتان لێ دەکەم، هەنگاوێکی زۆر گەورەتان ناوە بە ئاراستەی خزمەتکردنی نابیستان".

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هیوای خواست کەناڵەکانی دیکەش سوود لەو ئەزموونە پێشەنگە وەربگرن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە توێژی نابیستان لە کۆمەڵگەدا.

ئەم پەیامەی کوێستان محەمەد لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی وەرزی نوێی پەخش و گەشەپێدانی کارە میدیاییەکانیدا، وەک یەکەمین کەناڵی هەواڵیی کوردی، زمانی ئاماژەی بۆ بوڵتەنەکانی هەواڵ زیاد کردووە.

ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە، دەستەبەرکردنی بنەماکانی میدیای گشتگیر و دابینکردنی مافی یەکسانە بۆ نابیستان تا بتوانن بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە گۆڕانکاری وەکان ئاگادار بن.

چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، کەناڵی وەکو یەکەم میدیای کوردی و لەسەر بنەمای هەستکردن بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژەوە بڕیاریدا لە هەواڵەکانی کاتژمێر 6ـی ئێوارەی زمانی ئاماژە بۆ پەخشەکەی زیاد بکات.

ئەم هەنگاوە پێشوەختە هێنراوەتە پێش و لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی وەرزی نوێی کەناڵەکەدایە بە مەبەستی گرنگیدان بە تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە و گەیاندنی دەنگ و رەنگیان، لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 10 هەزار نابیست هەن کە تا ئێستا هیچ میدیایەکی تایبەت بە خۆیان نەبووە، بۆیە بە ئەرکی پیشەیی و نیشتمانی خۆی دەزانێت ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە و لەمەودوا گرنگییەکی زیاتر بە کێشە و ژیانی رۆژانەی نابیستان لە تەواوی کوردستان بدات.

 
 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة