ئارش عوسمان، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "هەبوو نەبوو"، بەشوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
پێنجشەممە، 24ی ئەیلوولی 2026، ئارش عوسمان، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بەی راگەیاند، "ئەو بەرهەمە نوێیەم خۆم ئاواز و هۆنراوەکەم بۆ داناوە و ئەمین عەین کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی موزیکەکەی بۆ کردووە و دانیال لەشکری بە ساز ژەنیاریی کردووە و سەمیر سەقیب کاری ئامێری لێدانی ریتمی ئەنجام داوە. هەروەها لەلایەن ستۆدیۆی ئەمیکس کاری دەرهێنان بۆ ڤیدیۆکلیپەکەم کراوە و گرووپی جاز کاری بەرهەمهێنانی کلیپەکەمیان لە ئەستۆ گرتووە."
ئارش عوسمان سەبارەت بە تۆمارکردنی بەرهەمەکەی گوتی، "جیاواز لە زۆرێک لە بەرهەمە خەمگینەکانم، ئاوازی ئەم گۆرانییە ریتمێکی رۆژهەڵاتیی هەیە و توانیومە هاوسەنگییەک بپێوم لە نێوان تێکستێکی پڕ لە هەست و ئاوازێک کە کەشێکی شاد و وزەیەکی ئەرێنی ببەخشێتە گوێگر."
ئارش عوسمان جەختی لەوەش کردەوە، "کلیپەکە رەنگدانەوەی تەواوی ئاوازەکەیە؛ لە شێوازی جلوبەرگ، جوڵەی بەشداربووان و کەشوهەوای گشتی وێنەگرتندا، شێوازی رۆژهەڵاتی بەرجەستەکراوە بۆ ئەوەی بڕیار و چەمکی شادی و رەسەنایەتی بە تەواوی بگەیەنمە بینەر."
ئارش عوسمان، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، لەساڵی 1991 لە سلێمانی لەدایکبووە. دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه و خاوهنی چهندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.




