انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

قەدەخەی گەشتی ئاسمانیی ئێران قەیرانی گەشتیاریی لە عێراق دروست کردووە

قەدەخەی گەشتی ئاسمانیی ئێران قەیرانی گەشتیاریی لە عێراق دروست کردووە
گشتی
وێنە: ژیریی دەستکرد
وێنە: ژیریی دەستکرد
عێراق عێراق و ئێران کەربەلا نەجەف گەشتی ئاسمانی کەرتی گەشتیاری لە عێراق

سزاکانی واشنتن بۆ سەر هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بە خێرایی کاریگەریی نەرێنی کردە سەر بازاڕی گەشتیاریی عێراق و رێڕەوە ئاسمانییەکانی پەکخست، بەمەش کۆمپانیا گەشتیارییەکانی بەغدا و نەجەف رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بوونەتەوە.

راگرتنی فڕینی فڕۆکە ئێرانییەکان جووڵەی گەشتیارانی ئایینی پچڕاندووە و سەرچاوەی بژێویی هەزاران خێزانی خستووەتە ژێر مەترسییەوە. ئابووریی ئەو شارانەی بەردەوام پشتیان بە هاتنی ئەو گەشتیارانە دەبەست، ئێستا رووبەڕووی زیانێکی گەورە بووەتەوە. بەهۆی داخستنی ئاسمان و پشێویی لە خشتەی گەشتەکاندا، گەشتیاران ناچارن پەنا بۆ رێگەی وشکانی و سەفەری درێژ و پڕ لە ماندووبوون بەرن.

مونیڕ حەسەن، خاوەنی کۆمپانیای گەشتیاری لە بەغدا دەڵێت: "ئەم سزایانە بە پلەی یەکەم زیان بە ئێمە دەگەیەنن و کاریگەرییان لەسەر حکوومەت و کەرتی گشتی نییە. زۆرترین کاریگەرییان لەسەر کەرتی تایبەتە، چونکە نزیکەی 70%ـی کارەکانمان پشت بە گەشتیارانی ئێرانی دەبەستێت؛ چ ئەوانەی دێنە عێراق، یان ئەو عێراقییانەی دەچنە ئێران."

لای خۆشیەوە عەلی، کارمەندی کۆمپانیایەکی گەشتیاری ئاماژە بەوە دەکات، ئێرانییەکان زۆرترین رێژەی گەشتیارانی بیانی لە عێراق پێکدەهێنن و ئەگەر گەشتی ئاسمانییان دەستنەکەوێت، روو لە گەشتی وشکانی دەکەن. ئەوەش دەخاتە روو کە خەڵکێکی زۆر، بەتایبەت ئەوانەی بۆ چارەسەری پزیشکی دەچنە ئێران، چاوەڕوانی بڕیارەکانی حکوومەتن و هاووڵاتییان پەیوەندییان پێوە دەکەن.

جگە لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارە درێژ بووەتەوە بۆ سەر کاسبکاران و کارمەندانی کەرتەکانی دیکەش. ماهیر سەیهود، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاری روونی دەکاتەوە: "ئەمە کاریگەری لەسەر تەواوی عێراقییەکان هەیە، نەک تەنیا کۆمپانیا گەشتیارییەکان. فڕۆکەخانە سەرچاوەی بژێویی ژیانی خەڵکە بە هەموو ئاستە جیاوازەکانی داهاتەوە لە نەجەف؛ هەر لە شۆفێرانی تەکسی بگرە تا دەگاتە خاوەن چێشتخانە و هۆتێلەکان."

هاوکات ناڕوونی لەبارەی بڕیارەکە و راگرتنی گەشتەکان، دڵەڕاوکێی لای گەشتیاران دروستکردووە. وەقاس شەممەری، هاووڵاتییەکی عێراقی باس لەوە دەکات کە وەک گەشتیار لە دۆخێکی نادیار و هەڵواسراودان و نازانن بلیت ببڕن یان نا، ئەوەش بووەتە هۆی پەککەوتنی تەواوی پلانەکانیان.

دوای بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ قەدەخەکردنی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران، کۆمپانیا گەشتیارییەکانی عێراق، بەتایبەت لە بەغدا و نەجەف، رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی قورس بوونەتەوە. ئەم بڕیارە سیاسییە نێودەوڵەتییە راستەوخۆ کەرتی تایبەت و هاووڵاتییانی عێراقی کردووەتە ئامانج و ناوەندە ئایینی و کولتوورییەکانی ئیفلیج کردووە، تا یەکلابوونەوەی بڕیارەکانی حکوومەتیش، رێگەی وشکانی بووەتە تاکە دەرچە بۆ هاتنەدەرەوەی گەشتیاران لەم چەقبەستووییە.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة