انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

واشنتن هۆشداری دەدات لە کشانەوەی یەکجارەکی لە عێراق

واشنتن هۆشداری دەدات لە کشانەوەی یەکجارەکی لە عێراق
سیاسی
عێراق

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، گۆڤاری "وار ئۆن ذا رۆکس"ی ئەمریکی، کە تایبەتە بە شیکاریی سیاسی، هۆشداریی لەبارەی نیازی ئیدارەی ئەمریکا بۆ دەستبەرداربوونی تەواوەتی لە عێراق دا.

گۆڤارەکە رایگەیاند، کشانەوەی سەربازیی تەواوەتیی ئەمریکا لە عێراق، کە بڕیارە 30ـی ئەیلوول جێبەجێ بکرێت، بە مانای کۆتاییهاتنی هاریکاریی راستەوخۆی نێوان حکوومەتی عێراق و ئەمریکا دێت.

گۆڤارەکە روونیکردەوە لە سایەی نەبوونی ستراتیژییەک بۆ دیاریکردنی شێوازی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات دوای کشانەوە، هەروەها بەهۆی کاریگەریی فاکتەرە ناوخۆییەکان لە راکێشانی عێراق بەرەو هەژموونی ئێران، ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت بریتییە لە دەستبەرداربوون.

گۆڤارەکە رایگەیاند، پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای هاریکاریی ئەمنیی پێویست بووە بۆ راگرتنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک داعش لە عێراق و سووریا، بەڵام نەبوونی بوونی سەربازی بەو مانایەیە پەیوەندییەکە کۆتایی دێت. واشنتن لەبەر نەبوونی چوارچێوەیەک بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکی جێگرەوە و لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵە بێ ئەنجامەکانی حکوومەتی عێراق بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان، دەست لە بەغدا هەڵدەگرێت.

لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا، گۆڤارەکە جەختیکردەوە ئەگەر عێراق نەتوانێت لەو وادەیەی دیاریکراوە گرووپەکان چەک داماڵێت و رێگرییان لێ نەکات لەوەی زیاتر بەرەو بەرەی ئێران رابکێشرێن، ئەوا واشنتن پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بە بێ سوود دەبینێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، کشانەوەی ئەمریکا یان دەبێتە سەرەتای قۆناخێکی نوێی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات بەو مەرجەی بەغدا کۆنترۆڵی چەکی گرووپەکان بکات و بەتەواوی لێیان وەربگرێتەوە، یان دەبێتە کۆتایی تەواوەتیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش دەرئەنجامی مەترسیداری بۆ عێراق لێ دەکەوێتەوە.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة