انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز دەریاوانێکی هیندی کوژرا

لە هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز دەریاوانێکی هیندی کوژرا
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان هێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان گەرووی هورمز جەنگی ئێران و ئەمریکا

دەسەڵاتدارانی عومان و هیندستان رایانگەیاند، لە ئاکامی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز لە چوارشەممەدا، دەریاوانێکی هیندی گیانی لەدەست داوە و ئاگر لە ژووری بزوێنەری کەشتییەکە کەوتووەتەوە.

هێزی دەریایی عومان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلوولی 2026 بڵاویکردەوە، توانیویانە 27 ئەندامی تیمی کەشتیی بازرگانیی کەیپ داو کە ئاڵای ئەنتیگوا و باربودای هەڵکردووە رزگار بکەن، دوای ئەوەی کەشتییەکە لە دووریی 2.5 میلی دەریایی لە کەناراوەکانی پارێزگای موسەندەم کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە بەشی بزوێنەرەکانیدا کەوتووەتەوە و کەسێک لە تیمەکەی گیانی لەدەستداوە.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی هیندستان پشتڕاستی کردەوە، قوربانییەکە هاووڵاتییەکی هیندی بووە و ئاماژەی بەوەش کرد، 20 کارمەندی سەر کەشتییەکە خاوەن رەگەزنامەی هیندین. وەزارەتەکە داوای کرد هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی بازرگانی و دەریاوانان و ژێرخانە مەدەنییەکان دەستبەجێ رابگیرێت و پێویستە ئازادیی کەشتیوانی و بازرگانیی نێودەوڵەتی لە رێڕەوە ئاوییەکاندا بەبێ کۆسپ دەستەبەر بکرێتەوە.

پێشتریش لە چوارشەممەدا، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاند،بوو، کەشتییەک لە گەرووەکەدا بەر تەقەمەنییەکی نادیار کەوتووە و بەهۆیەوە دوو کەس لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

 هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا، کە پێش دەستپێکردنی جەنگ پێنجیەکی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبوو، لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە 28ـی شوبات بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، رووبەڕووی پەککەوتن و ئاڵۆزییەکی توند بووەتەوە. لە کاتێکدا تاران رایدەگەیەنێت کۆنترۆڵی گەرووەکەی کردووە و رێگە بە هاتوچۆی کەشتییەکان نادات بەبێ هەماهەنگی، هاوکات واشنتنیش گەمارۆیەکی توندی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة