انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

عێراق و ئێران دۆسیەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

عێراق و ئێران دۆسیەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سیاسی
عێراق مەسعود پزیشکیان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عەلی زەیدی

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە؛ هەردوولا دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و قەیرانەکان.

چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نیویۆرک لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و پێکەوە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان تاوتوێ کرد.

بە پێی راگەیەنراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە کراوە، هاوکات تیشک خراوەتە سەر هەماهەنگی و تێکڕای هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پتەوکردنی پایەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. 

هەروەها هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە پێویستە هەنگاوە دیپلۆماسییەکان بە ئاراستەی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بن، بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە لە هەر مەترسییەکی فراوانبوونی بازنەی ململانێ و پەرەسەندنی زیاتری گرژی و قەیرانەکان.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة