انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پەروەردەی سلێمانی: فشار لە قوتابیان مەکەن بۆ جلوبەرگی قوتابخانە

پەروەردەی سلێمانی: فشار لە قوتابیان مەکەن بۆ جلوبەرگی قوتابخانە
په‌روه‌رده‌
کوردستان پەروەردەی سلێمانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت فشار لە قوتابیان بکەن بۆ پۆشینی جلوبەرگی دیاریکراو، مۆڵەتیشیان دەداتێ تاوەکو 10ی مانگی داهاتوو جلوبەرگەکانیان دابین بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (ژمارە 18881 لە 2026/9/23) ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی (ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، چەمچەماڵ، دوکان، قەرەداغ، شارەزوور، شارباژێڕ، سەیدسادق، دەربەندیخان و پێنجوێن) کراوە؛ داوا کراوە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچەی منداڵان، قوتابخانە و خوێندنگەکان) ئاگادار بکرێنەوە کە بە هیچ شێوەیەک فشار لە قوتابیان نەکەن بۆ پۆشینی جلوبەرگی دیاریکراوی وەزارەتی پەروەردە.

لە نووسراوەکەدا کە واژووی نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەتی لەسەرە، هاتووە: پێویستە کات بدرێت بە قوتابیان و خوێندکاران تا ڕێکەوتی 10ـی تشرینی یەکەمی 2026 (2026/10/10).

سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی روونی کردووەتەوە کە ئامانج لێی رێگریکردنە لە دروستبوونی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکاندا، هەروەها بۆ ئەوەی خێزانی قوتابیان لە کڕینی جلوبەرگدا بارگرانیی داراییان بۆ دروست نەبێت و زەرەرمەند نەبن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة