انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

زیاتر لە 90% ـی هاوبەشانی ئاو پێوەرییان بەستووە

زیاتر لە 90% ـی هاوبەشانی ئاو پێوەرییان بەستووە
سیاسی
کوردستان

زیاتر لە 90% ـی هاوبەشانی ئاو پێوەرییان بەستووە و زۆرینەشیان لە سەنتەری شارەکانن.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان، بە ـی راگەیاند، لە پێناو رێگری لە بەفیڕۆدانی سامانی ئاو و دادپەروەری لە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان، بڕیاری بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان دراوە و تاوەکو ئێستاش 90% ـی هاوبەشانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پێوەری ئاویان بەستووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان بەستووە لە سەنتەری شارەکانن و کەمترین لە دەوروبەر و گوندەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتێکی فراوانی رێکخستنەوە و تۆمارکردنی هاوبەشانی ئاو دەستیپێکرد و توانراوە ژمارەی بەشداربووان و هاوبەشانی لە 850 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 100 هەزار هاوبەش لە سەرجەم سێكتەرەكانی ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی و فەرمانگە حكوومییەكان زیاد بکەن و هەروەها بەكارهێنەرانی تۆڕی ئاوی گشتی خرانە ژێر چەتری سیستمێكی رێكخراو و یاساییەوە.

لە سەرەتای ساڵی 2021 ـەوە پڕۆژەی بەستنی پێوەری ئاو بەشێوەیەکیی فراوان دەستیپێکرد و لە 21 ـی 12 ـی 2022 بڕیادرا هەر هاوبەشێکی ئاو پێوەری بەستبێت داشکاندنی لە کرێی ئاو بۆ بکرێت و بە پێچەوانەوە هەر هاوبەشێک پێوەری ئاو نەبەستێت بە بڕی 80 هەزار دینار سزا دەدرێت.

 
سەردار حەسەن ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة