شاندی هەریمی کوردستان داوای 450 ملیار دیناری کردووە بۆ هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سەربازانی عێراق.
ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکە بە وردی لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوتاکردن و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە هاوشێوەی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
لەبارەی هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکان، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بەـی راگەیاند، لە دانوستانەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی سەبارەت بە بودجەی 2027، شاندی هەرێم بە فەرمی داوای کردووە 450 ملیار دینار بۆ سەر تەرخانکراوی موچەی ئێستای 148 هەزار پێشمەرگە زیاد بکرێت، بەمەش مووچە و دەرماڵەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوتای هێزە عێراقییەکانی لێدێت.




