انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

کارمەندێکی پەروەردەی دیوانییە بە تۆمەتی یاریکردن بە مامەڵەی دامەزراندن دەستگیر کرا

کارمەندێکی پەروەردەی دیوانییە بە تۆمەتی یاریکردن بە مامەڵەی دامەزراندن دەستگیر کرا
گشتی
عێراق گەندەڵی

ئاژانسی هەواڵگریی فیدراڵی، دۆسیەیەکی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕیی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیوانییە ئاشکراکرد، کە پەیوەستە بە مامەڵە و فەرمانەکانی دامەزراندن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دا هاتووە، تیمەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەو کەیسەیان ئاشکراکرد کە تێیدا بەرامبەر بە وەرگرتنی پارە، یاری بە مامەڵەکانی دامەزراندن کراوە.

ئاماژەی بەوەش دراوە، هەواڵگریی فیدراڵی بۆسەیەکیان بۆ تۆمەتبارەکە داناوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستگیرکرا، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا، دەستیان بەسەر ژمارەیەک مامەڵەی دامەزراندن و بڕێک پارەدا گرت کە پەیوەندییان بەو کەیسەوە هەیە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن گومان دەکرێت ئەو کارمەندە بەرامبەر بە راییکردنی فەرمانی کارگێڕیی و مامەڵەکانی دامەزراندن پارەی وەرگرتبێت، هاوکات گومانی ئەوە هەیە کارمەندی دیکە پەیوەندییان بەو دۆسیەیەوە هەبێت.

رێکارە یاسایی و دادوەرییەکان بەرامبەر بە تۆمەتبارەکە گیراونەتەبەر، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی کەیسەکە و دیاریکردنی هەموو ئەو کەسانەی تێیدا تێوەگلاون، تا بە دادگا رادەست بکرێن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة