ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا تایبەت بە رایگەیاند؛ دەرفەتی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە پێشەوە.
بەڕاک لە لێدوانەکەیدا روونیکردەوە، ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هەماهەنگ لەگەڵ بەغدا کار دەکەن، بەڵام چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کاتی دەوێت.
سەبارەت بە دۆخی نێوان هەرێم و بەغدا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە، لە رابردوودا پابەند نەبوون بە دەستوورەوە هەبووە، بۆیە پێویستە لایەنەکان سەرنجیان لەسەر ئەو ئەرکانە بێت کە دەبێت جێبەجێیان بکەن و هەر لایەنێک پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
سەبارەت بە رەوشی سووریا، بەڕاک گوتی: ئەوەی لەو وڵاتە روویداوە بە پێشکەوتنێکی باوەڕپێنەکراو و موعجیزە وەسف کرد. ئەو پێی وایە سووریا لە قۆناخی وێرانبوونی سەردەمی ئەسەدەوە گۆڕاوە بۆ قۆناخێکی نوێ.
بەڕاک سەبارەت بە ئەحمەد شەرع گوتی: "شەرع کەسێکی لەسەرخۆ، ئازا و پیاوی دەوڵەتە". بە گوتەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، وڵاتەکە خاوەنی سەرکردایەتییەکی نوێیە و لێکتێگەیشتن، پێکەوەژیان و ئارامگری، هەنگاوی گرنگن بەرەو پێشەوەچوون.
لە کۆتاییدا بەڕاک جەختی کردەوە، نووسینەوەی دەستوور و بەدامەزراوەیکردنی سووریا پێویستی بە کات هەیە.




