انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیمارات راگرت

ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیمارات راگرت
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێوارەی سێشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل "شاباک"بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکانی ئیسرائیلی بۆ ئیمارات قەدەخە کردووە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، شاباک رێگری لە کۆمپانیاکانی "عال، ئیسراێر و ئەرکیا"دەکات لە نیشتنەوە لە ئیمارات. بڕیارەکە تا مانگی تشرینی یەکەم کاریگەر دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی تشرینی دووەمیش درێژبکرێتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئیسرائیل، کە بەهۆی هەستیاریی بابەتەکەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هۆشداری دا: رێگرییەکە دەبێتە هۆی زیانی ملیۆنان شیکل بۆ کۆمپانیاکان. هاوکات کۆمپانیای فلای دوبەی رۆژانە 10 گەشت لە تەلئەڤیڤەوە بۆ دوبەی و کۆمپانیای ئیتیحادیش 6 گەشتی رۆژانە بۆ ئەبوزەبی دەکەن.

کەناڵی 15ی ئیسرائیلی روونیکردەوە، بەردەوامبوونی شاباک لەسەر رێگریکردن لە گەشتەکان، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەدان بلیت بۆ ئەو کەسانە زیاد دەکات کە گەشتیان لەگەڵ کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان گرتووە.

لایەنی ئیماراتی تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو هەواڵانەی میدیای ئیسرائیل نەداوە. ئەم دۆخە لە کاتێکدایە لە ئەیلوولی 2020، هەردوو لا رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد.

ئەم رێگرییانە لە وەڵامی ئەو گۆڕانکارییانەدا دێت کە لە 28ی شوباتی 2026 روویاندا، کاتێک ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگێکیان دژی ئێران دەستپێکرد. ئێران لە بەرامبەردا بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و چەند پێگە و بەرژەوەندییەکی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، لەنێویاندا ئیمارات، وەڵامی دایەوە.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة