انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر: چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاووڵاتیانە کرا بەهۆی خواردنەوە ژەهراویببون

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر: چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاووڵاتیانە کرا بەهۆی خواردنەوە ژەهراویببون
سیاسی
کوردستان

 بەهۆی رروودانی حاڵەتێکی ژەهراویبوون بە خواردن لە چێشتخانەیەکدا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بە نیشانەکانی ژەهراویبوونەوە گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە شاری هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە شاری هەولێر رایگەیاند، لە دوای خواردنی ژەمێک لە یەکێک لە خواردنگەکاندا، لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بە نیشانەکانی ژەهراویبوون سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کردووە، دەستبەجێ سەرجەم تیمە پزیشکییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە و بە خێرایی دەستیان بە پشکنین و چارەسەرکردنی سەرجەم نەخۆشەکان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەشێکی زۆر لە تووشبووان، دوای وەرگرتنی چارەسەری بەپەلەی پزیشکی و باشتربوونی دۆخی تەندروستییان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، هاوکات بەشێکی دیکەی نەخۆشەکان هێشتا بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان لە ژێر چاودێری و چارەسەریی وردی تیمە پزیشکییەکاندا ماونەتەوە.

نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان کە لە ئامادەباشیی بەردەوامدان بۆ رووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بارودۆخێکی لەناکاو و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و فریاگوزارییەکان لە شارەکەدا.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة