انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

15یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی 100 چركەیی لە تاران بەڕێوەچوو

15یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی 100 چركەیی لە تاران بەڕێوەچوو
هونەری
کوردستان فێستیڤاڵی فیلم

15یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی 100 چركەیی، بەبەشداری 170 فیلم، کە چوار فیلمی کوردی بوون، لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.

سێشەممە، 22ی ئەیلوولی 2026، موحه‌ده‌سه پیرهادی، سه‌روکی فێستیڤاڵی فیلمی 100 چرکه بەی راگەیاند، "ئەم فێستیڤاڵە بە یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە ئێران دادەنرێت و تایبەتە بەو فیلمانەی کە ماوەکەیان 100 چركەیە. ​لە خولی ئەمساڵدا، فیلمسازانی 11 وڵاتی جیاوازی جیهان بەرهەمەکانیان پێشکەش بە فێستیڤاڵەکە کردبوو. لەنێو کۆی گشتیی بەرهەمەکاندا، 170 فیلم لە چوار بەشی سەرەکیدا رکابەرییان کرد، کە بریتی بوون لە بەشی کێبڕکێی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی و بەشی فیلمێک بۆ نیشتمان."

موحه‌ده‌سه پیرهادی سەبارەت بە بەشداری فیلمە کوردییەکان گوتی، "​بۆ یەکەمجار لە مێژووی فێستیڤاڵەکەدا، چوار بەڵگەفیلم لە باشووری کوردستانەوە بۆ فێستیڤاڵەکە نێردرابوون، کە یەکێکیان توانی بڕواتە قۆناخی کۆتایی و لە بەشی فێستیڤاڵدا وەربگیرێت."

سەرۆکی فێستیڤاڵەکە جەختی لەوەش کردەوە، "​خەڵاتەکانی بەشی فیلمی چیرۆکی، تایبەت بەو فیلمە کورتانەی خاوەن رەهەند و چیڕۆکی سینەمایی بەهێز بوون. ​خەڵاتەکانی بەشی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ باشترین ئەو بەرهەمانەی و واقیعەکانیان لە 100 چركەدا بەرجەستە کردبوو. ​خەڵاتەکانی بەشی ئەنیمەیشن بۆ باشترین فیلمە کارتۆنی و ئانیمەیشنە کورتەکان. ​خەڵاتی تایبەتی بەشی ژیری دەستگرد، کە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار وەک بەشێکی تایبەت و نوێ زیاد کرابوو، خەڵاتی تایبەتی بەسەر براوەکانیدا دابەش کرا."

موحەدەسە پیرهادی باس لە دابەشکردنی خەڵاتەکان دەکات و دەڵێت، "لە رێوڕەسمی کۆتاییدا، 18 خەڵات بەسەر بەرهەمە سەرکەوتووەکاندا دابەش کران وەکو، خەڵاتی پەیکەری فێستیڤاڵ درا بە فیلمی "سلام به ملکه"لە دەرهێنانی ئەحمەد حەیدەریان. دیپلۆمی شانازی بەخشرا بە فیلمی "دزدگیر"لە دەرهێنانی سەید عەلیرەزا زارعی. ​خەڵاتی باشترین فیلم درا بە فیلمی "خط قرمز"لە دەرهێنانی محەممەد رەزا دێهقان. دیپلۆمی شانازیی بەشی بەڵگەفیلم درا بە "حفره"لە دەرهێنانی ئیبراهیم مورادی. دەستەی دادوەران رێزیان لە ئەنیمەیشنی "وطن"لە دەرهێنانی حەسەنی عەجەمی گرت."

موحەدەسە پیرهادی ئەوەشی روونکردەوە​، "خەڵاتی سەرەکیی درا بە فیلمی "شاهد"لە دەرهێنانی حەمید قائیمی‌ مەهر. خەڵاتی ​باشترین دەرهێنانی چیرۆکی بەخشرا بە فیلمی "بیتورا"لە دەرهێنانی محەمەد ساڵحی. خەڵاتی ​دیپلۆمی شانازیی فیلمی چیرۆکی بەخشرا بە فیلمی "ما لم یحدث"لە دەرهێنانی بەتول جونی. خەڵاتی ​باشترین ئەنیمەیشن بەخشرا بە "رد ابی"لە دەرهێنانی فەهیمە قائیدی، و دیپلۆمی شانازی درا بە "نامرئی"لە دەرهێنانی رەزا حەمیدی‌ موتڵەق."

سەرۆکی فێستیڤاڵەکە باس لە بەشەکانی دیکەی دابەشکردنی خەڵاتەکان دەکات و گوتی، "فیلمی چیرۆکیی بەشی تایبەت، خەڵاتەکان دران بە فیلمەکانی "جان بابا"لە دەرهێنانی جەلال محەببی و "شیفت اضافه"لە دەرهێنانی ئەمیر مەزڵومی. ​باشترین ئەنیمەیشنی بەشی تایبەت، خەڵاتی سەرەکی درا بە ئەنیمەیشنی "دا"لە دەرهێنانی زەینەب زەمانیان. ​باشترین بەڵگەفیلمی بەشی تایبەت، خەڵاتی سەرەکی بەخشرا بە "اونکه تتو داره"لە دەرهێنانی مەسعود دێهنەوی، و دیپلۆمی شانازی درا بە "قابلمه‌ها"لە دەرهێنانی حەمید زارع‌ یەزدی. ​خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەران بەخشرا بە فیلمی "پاپا بندری"لە دەرهێنانی بەهمەن رەزایی."

موحەدەسە پیرهادی باسی لەوەش کرد، "​بەشی نوێ و خەڵاتی تایبەتی "بادبادک"، ​بۆ یەکەمجار لە مێژووی فێستیڤاڵەکەدا، بەشی تایبەتی ژیری دەستکرد و بەشی بادبادک، تایبەت بە کۆرپەلە و منداڵان زیاد کرابوو. ​خەڵاتی بادبادک، تەنیا خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیە کە پێشکەشی بەرهەمهێنەر دەکرێ و ئەم خەڵاتە بەخشرا بە عەلی ساڵحی بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی "مهر گاززده."

15یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی 100 چركەیی، لە 16ی ئەیلوولی 2026، لە تارانی پایەختی ئێران بەڕێوەچوو و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو.

 
گەرمیان گلی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة