انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پیرۆزبایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پیرۆزبایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
سیاسی
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
کوردستان پیرۆزبایی پێکەوەژیان پێکهاتەکان پێشمەرگە

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

ئایدن مەعرووف ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2026، لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، دەڵێت"هێزی پێشمەرگە لە هەموو قۆناخەکاندا و لە هەمووکات زیاتر، پشتیوان و پارێزەری سەرەکیی ماف و ئارامیی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان بووە و نموونەیەکی باڵای پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بوونە. 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان هیواخوە ئەم هەنگاوە ستراتیژییە ببێتە مایەی بەهێزتربوونی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و پاراستنی زیاتری فرەچەشنی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکان.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة