انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە نەینەوا کۆگایەکی گەورەی گۆگرد ئاگری گرت

لە نەینەوا کۆگایەکی گەورەی گۆگرد ئاگری گرت
گشتی
وێنەی سووتانی کۆگاکە
وێنەی سووتانی کۆگاکە
عێراق نەینەوا

لە کارگەیەکی گۆگرد لە پارێزگای نەینەوا ئاگرێک کەوتەوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەینەوا کۆنترۆڵکرا و بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی ئاشکرا بکەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی نەینەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆگایەکی گۆگرد لە کارگەی گۆگردی میشراق بە توانای 500 تۆن ئاگری گرت، بەڵام تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری سەرەکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاری لەحیمکردن لە تانکییەکە کە وەک کۆگا بەکار هاتووە.

لەێکی جیادا لە باشووری بەغدا، کارمەندێکی وێستگەی ئاوی فازڵ جەعفەر لە ناوچەی سوەیب، بەهۆی دزەکردنی گاز لە بتڵێکی کلۆر بە کێشی 1 تۆن خنکا.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش لەوبارەوە راگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنیەکە و توانیویانە دزەکردنی گازەکە کۆنترۆڵ بکەن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة