لە شارۆچکەی تورگوتلوی سەر بە پارێزگای مانیسا لە تورکیا، کەسێک بە تفەنگ تەقەی لە بەردەم قوتابخانەیەک کرد و لە ئەنجامدا 8 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ سیشەممە، 22ی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 8ی بەیانی، لە بەردەم ئامادەییی پیشەیی و تەکنیکیی "ئینجی ئوزمەز"لە شارۆچکەی تورگوتلوی سەر بە پارێزگای مانیسا، کەسێکی نەناسراو بە تفەنگی راو تەقەی لە دەوروبەری خۆی کرد. بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمیی پارێزگای مانیسا، لە ئەنجامی دەستڕێژەکەدا 8 کەس برینداربوونە و تۆمەتبارەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
دوایەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن گەیشتنە شوێنیەکە و بریندارەکان بە ئەمبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانەی تورگوتلو کران.
هاوکات لێکۆڵینەوەی تیمە ئەمنییەکان لە شوێنیەکە بەردەوامە. کەمەرەکانی چاودێریی ساتەوەختی هاتنی تۆمەتبارەکە بە چەکەوە، تەقەکردنەکە و هەڵاتنی لە شوێنیەکەیان تۆمارکردووە. لەلایەکی دیکەوە، دوای بیستنی هەواڵەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایک و باوکی قوتابییان بەپەلە روویان لە قوتابخانەکە کرد بۆ دڵنیابوون لە رەوشی تەندروستیی منداڵەکانیان.




