انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات

جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات
سیاسی
جیهان

ئەمڕۆ سێشەممە، جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران لەبارەی دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر رێڕەوە دەریاییەکان و ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان. ڤانس جەختیکردەوە، ئەمریکا رووبەڕووی تاران دەبێتەوە ئەگەر هێرشە دەریاییەکان بەردەوام بن.

جی دی ڤانس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتن هەوڵ دەدات دڵنیا بێتەوە لەوەی ئێران هیچ سەرچاوە یان ژێرخانێکی نەبێت بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی بەرنامە ناوەکییەکەی. ڤانس روونیکردەوە، پێویستە ئێران بۆ چەندین ساڵی دیکە نەتوانێت بەرنامە ناوەکییەکەی بونیات بنێتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئەگەر ئێران بیەوێت هەڕەشە لە هاتوچۆی دەریایی بکات و کەشتییەکان بکاتە ئامانج، ئێمە رووبەڕووی دەبینەوە". ڤانس ئەوەشی خستەڕوو، ئێران بەرپرسیارە لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشانەیە کە دەیانکاتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة