انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ: هەرێمی کوردستان پایەی بنەڕەتیی پەیوەندییەکانمانە لە عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ: هەرێمی کوردستان پایەی بنەڕەتیی پەیوەندییەکانمانە لە عێراق
سیاسی
کوردستان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی و رایگەیاند، هەرێمی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگر وەک پایە و بنەمای سەرەکیی پەیوەندییە فراوانەکانی نێوان واشنتن و عێراق دەمێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026 رایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگر دەکات، تا ئێستاش وەک پایە و بناخەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق ماوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە گرنگ وەسف کرد و داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد بەرژەوەندییە گشتییەکان لەپێشینەکان دابنێن و جەختیکردەوە، هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بە گیانێکی دۆستانە و بنیاتنەرانە کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کە دەبنە هۆی بەهێزترکردن و پتەوکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

 

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة