انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

قەتەر: کار بۆ رێککەوتنی واشنتن و تاران دەکەین

قەتەر: کار بۆ رێککەوتنی واشنتن و تاران دەکەین
سیاسی
جیهان قەتەر و ئێران جەنگی ئێران و ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، دەوحە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە نێوان واشنتن و تاران، هاوکات جەختی لە پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بەردەوام کردەوە کە گەرەنتیی ئەمنی بۆ تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.

ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی کار دەکات بۆ ئاسانکاری لە واژۆکردنی رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، تەنانەت ئەگەر رێککەوتنێکی کورتخایەنیش بێت، تاوەکو ببێتە رێخۆشکەرێک بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر روونیکردەوە، هەر جۆرە گفتوگۆ و دیالۆگێک پێویستی بە کردنەوەی گەرووی هورمز و دڵنیابوونەوەیە لە نەبوونی هیچ هەڕەشەیەکی بەکارهێنانی هێزی سەربازی. هاوکات گوتیشی: ئێستا بێمتمانەییەکی یەکجار قووڵ لە نێوان واشنتن و تاراندا هەیە، بە جۆرێک کە هەریەکەیان چاوەڕوانی ئەوە دەکات لایەنەکەی دیکە چۆک دابدات و خۆی بەدەستەوە بدات.

ماجید ئەنساری راشیگەیاند، هەر رێککەوتنێک لەم قۆناخەدا لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە، رێککەوتنێکی کۆتایی نابێت، بەڵکو تەنیا وەک دەستپێکێک بەس دەبێت بۆ چوونە نێو دانیشتن و دانوستانەکانەوە. لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە ناوچەکە پێویستییەکی تەواوی بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بەردەوام هەیە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ سەرجەم وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة