انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پزیشکیان: هەڵئاوسانی بەرز بەهای راستەقینەی هەر زیادکردنێکی مووچە لەناودەبات

پزیشکیان: هەڵئاوسانی بەرز بەهای راستەقینەی هەر زیادکردنێکی مووچە لەناودەبات
جەنگی ئێران ئابووری
ئێران گرانبوونی نرخی كاڵاكان ڕێژەی هەڵئاوسان جەنگی ئێران و ئەمریکا

 سەرۆککۆماری ئێران، دانینا بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەیدا و رایگەیاند، هەڵئاوسانی بێوچان بەهای راستەقینەی هەر زیادکردنێکی مووچە دادەبەزێنێت و کاریگەرییەکەی ناهێڵێت.

دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، فشارەکان لەسەر دەسەڵات بەردەوام روو لە هەڵکشانن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەردەوام مووچە زیاد بکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان وا دەکات مووچە لە رووی کڕین و بەهای راستەقینەوە پاشەکشە بکات، تەنانەت ئەگەر لە رووی ژمارەییشەوە زیادکرابێت. پزیشکیان دووپاتیشیکردەوە، حکوومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیە بۆ راگرتنی ئەم داڕمانەی بەهای مووچەی فەرمانبەران.

ئەم دانپێدانانەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە، سێ رۆژ لەمەوبەر، محەمەد رەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، لە وتارێکدا بۆ مامۆستایانی زانکۆ رایگەیاندبوو، زیادکردنی 20%ـی مووچە بە هیچ شێوەیەک بەرگەی خەرجییەکانی ژیان ناگرێت، روونیکردەوە: لە کاتێکدا هەڵئاوسانی ئەمساڵ سنووری 60 بۆ 70 % تێپەڕاندووە، تەنانەت بە زیادکردنی 20%ـیش مەحاڵە خەڵک بتوانن بژین، هاوکات گرانیی نرخەکانی بە گەورەترین و سەرەکیترین قەیرانی ئابووریی وڵات وەسفکردووە.

ئابووریی ئێران ئێستا بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگ، دابەزینی مێژوویی بەهای تومەن، و گەمارۆی ئەمریکا بەسەر بەندەرەکان و هەوڵەکانی واشنتن بۆ سفرکردنەوەی هەناردەی نەوت، رووبەڕووی قەیرانێکی خنکێنەر بووەتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەلی سەرەکی هاوکات لەگەڵ نەگونجانی داهات و خەرجییەکان، بارگرانییەکی قورسی لەسەر شانی هاووڵاتییان دروستکردووە.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة