انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

مەسرور بارزانی جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێم و چین دەکاتەوە

مەسرور بارزانی جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێم و چین دەکاتەوە
سیاسی
کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی؛ لە دیدارەکەدا کونسوڵی چین هەرێمی کوردستانی بە "ماڵی دووەمی خۆی"ناوبرد و ستایشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی کرد، هاوکات سەرۆکوەزیرانیش جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و پەکین کردەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.

کونسوڵی گشتیی چین، سوپاسی میوانداریی و دۆستایەتیی خەڵکی کوردستانی کرد و گوتی ئەزموونم لە هەرێمی کوردستان لە بیر نەکراوە و کوردستان ماڵی دووەمی منە.

هەروەها باسی لە بەرنامە و چالاکییەکانیان کرد لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی لە نێوان زانکۆکانی چین و هەرێم و برەودان بە پیشەسازیی ئوتۆمنێلی چینی و کارکردن بۆ دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و چین، سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا بۆ خواست.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة