انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەیان ملیار دینار بۆ سامانی گشتی دەگەڕێنێتەوە

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەیان ملیار دینار بۆ سامانی گشتی دەگەڕێنێتەوە
گشتی
عێراق گەندەڵی

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە، تایبەت بە دۆسیەکانی دەستەی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، رایگەیاند، 51 ملیار دیناری عێراقی گەرێنراوەتەوە سەر حیسابی بانکی رافیدەین.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد، 51 ملیار دیناری عێراقیان بۆ بانکی رافیدەین گەڕاندووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە لەسەر بنەمای دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی بووە. ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەسەڵاتی دادوەرییە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

دادگاکە جەختی کردەوە، رێکارە دادوەرییەکان و لێکۆڵینەوەکان بوونەتە هۆی گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارە زۆرە، هەروەها دووپاتیکردەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر بەو سەرپێچیکارانە بەردەوام دەبێت کە رێگەی نایاسایی بۆ بەدەستهێنانی قازانج دەگرنەبەر و زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة