انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات

پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
سیاسی
دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، بەپێی ماددەی 105ـی دەستووری عێراق، پێویستە دەستەیەک دابمەزرێت بۆ پاراستنی مافەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پارێزگایانەی نەکەوتوونەتە سنووری هیچ هەرێمێکەوە، بۆ ئەوەی بەشداری لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە فیدراڵییەکان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماددەی 105ـی دەستووری عێراق باس لە دروستکردنی دەستەیەک دەکات بۆ پاراستنی مافەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پارێزگایانەی لە دەرەوەی هیچ هەرێمێکن.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە دا، ئامانج لە دروستکردنی ئەم دەستەیە بەشداریکردنە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی فیدراڵی، نێردە دیپلۆماسییەکان، شاندە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستهێنانی زەمالەی خوێندن. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دانەر عەبدولغەفار ئەوەی خستەڕوو، ئەم دەستەیە لە نێو یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2016 دەرچووە کە رێکار و شێوازی دروستکردنی دەستەکەی تێدا روون کراوەتەوە، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا ئەم دەستەیە دروست نەکراوە. بۆیە داواکارییەکیان بە واژۆی 75 ئەندام پەرلەمان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەوانیش نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی کردووە، بۆ ئەوەی رێنمایی پێویست بۆ دروستکردنی ئەم دەستەیە دەربکەن.

بە گوتەی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، ژمارەیەک وەزارەت و هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دەستەکەدا نوێنەرایەتییان دەبێت.  

ئەمە لە کاتێکدایە؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر بەسەر پەسەندکردنی دەستووردا و دەرچوونی یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2016 بۆ رێکخستنی ئەم دەستەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا حکوومەتی فیدراڵیی عێراق هەنگاوی کرداریی بۆ پێکهێنانی نەناوە. نەبوونی ئەم دەستەیە وای کردووە زۆرجار گلەیی و رەخنەی توند لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی بەغدا بکرێت بەهۆی پەراوێزخستنی کورد لە پۆستە دیپلۆماسییەکان و دەرفەتەکانی دیکەی سەر ئاستی فیدراڵی.

پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات
پارتی داوای دامەزراندنی دەستەیەک بۆ پاراستنی مافەکان دەکات

 

 
 
مەتین کەریم خان ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة