انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە گوێڕ منداڵێک کەوتووەتە نێو بیرێکی 25 مەتری و هەوڵی دەرهێنانی دەدرێت

لە گوێڕ منداڵێک کەوتووەتە نێو بیرێکی 25 مەتری و هەوڵی دەرهێنانی دەدرێت
گشتی
کوردستان بەرگری شارستانیی هەولێری نه‌خوازراو

لەێکدا لە سنووری ناحیەی گوێر، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کەوتووەتە نێو بیرێکی وشکەوە قووڵییەکەی نزیکەی 25 مەترە، ئێستاشدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی، دەزگا ئەمنییەکان و دانیشتووانی ناوچەکە لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی.

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری، منداڵەکە ناوی ( هاجەر محەمەد حەسەن)ـە و لە خێزانێکی بەڕەگەز عەرەبی دانیشتووی گوندی شەرائیحی سەر بە ناحیەی گوێرە.ەکە نزیکەی سێ کاتژمێر لەمەوبەر روویداوە، کاتێک منداڵەکە کەوتووەتە نێو ئەو بیرە قووڵییەکەی دەگاتە 25 مەتر و بەو هۆیەوە لە نێویدا گیری خواردووە.

بە گوتەی شایەتحاڵان، پێش گەیشتنی تیمە فریاگوزارییەکان، کەسوکاری منداڵەکە و دانیشتووانی گوندەکە سێ جار لە رێگەی حەبلەوە هەوڵی دەرهێنانیان داوە، بەڵام بەهۆی کەمیی تەمەنییەوە نەیتوانیوە بە توندی دەست بە حەبلەکەوە بگرێت، هەربۆیە لە کاتێکدا تەنیا 5 بۆ 6 مەتری مابوو بگاتە سەرەوە، بەربووەتەوە خوارەوە، ئەمەش دۆخەکەی هەستیارتر و ئاڵۆزتر کردووە.

ئێستا تیمی رزگارکردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر هاوشانی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و خەڵکی گوندەکە گەیشتوونەتە شوێنیەکە و سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلانێکی تایبەتن بۆ دەرهێنانی منداڵەکە بە سەلامەتی. 

 

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة