انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئیخڵاس دلێمی: مافی هەرێمی کوردستان لە بودجە جێگیرکراوە

ئیخڵاس دلێمی: مافی هەرێمی کوردستان لە بودجە جێگیرکراوە
گشتی
کوردستان

لە هەنگاوێکی چاوەڕوانکراودا و دوای هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی جێگیرکردنی بڕگەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی رۆژانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پەسەند کرد، کە زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند دەبن.

یەکشەممە 20ی ئەیلوولی 2026، عەزیز مەیاحی، سەرۆکی بەتەمەنی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی لیژنەکەیانی لە جێگیرکردنی بڕگەی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ئاگادار کردووەتەوە.

مەیاحی پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە فەرمانبەران کرد و رایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران هاوکار و پشتیوان دەبێت تا دەنگ لەسەر ئەم بڕگەیە لەناو بودجەدا بدرێت، هاوکات جەختیشی کردەوە کە بڕیارەکە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

هاوکات ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پشتڕاستی کردەوە کە زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و کرێی رۆژانە لەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی سوودمەند دەبن.

روونی کردەوە، خاڵی گرنگی بڕیارەکە لەوەدایە کە رەچاوی ماوەی خزمەتی گرێبەستەکان ناکرێت، بە جۆرێک ئەو فەرمانبەرانەی لە نێوان ساڵێک بۆ پێنج ساڵە گرێبەستیان هەیە شانبەشانی ئەوانەی تەنیا دوو مانگە گرێبەستیان بۆ کراوە، سەرجەمیان دەکرێنە هەمیشەیی.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم کرد و باسی لەوە کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پێداگری لەسەر چەسپاندنی مافی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی رۆژانە کردووەتەوە.

دلێمی باسی لەوە کرد لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا گرێبەستەکان لە عێراق بە شێوەیەکی گشتی جێگیر کران، بەڵام ستەمێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان کرا کە زۆرینەیان خاوەنی شەش بۆ هەشت ساڵ خزمەت بوون و مافەکانیان نەدرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمی مافی فەرمانبەرانی هەرێم لە ناو بودجەدا جێگیر کراوە و لیژنەی دارایی بەدواداچوونی ورد دەکات تا ئەو کاتەی پەرلەمان بە کۆی دەنگ پەسەندی دەکات.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة