انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ حاجیان دەکرێت

هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ حاجیان دەکرێت
ئایینی
کوردستان

تیروپشکی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، کە بەهۆی رێکخستنەوەی وردبینی داتاکان و چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواکەوتبوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەکی تایبەت بەـی راگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی شەفافییەت و دادپەروەری، سەرجەم کارە تەکنیکییەکان رێکخراونەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاتی کۆتایی بەڕێوەچوونی تیروپشکی فەریزەی حەجی ئەمساڵ یەکلادەکرێتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، بەهۆی بەرزیی ڕێژەی خوازیارانەوە کە زیاتر لە 116 هەزار هاووڵاتی ناویان تۆمار کردووە، ئەمساڵ پرۆسەی ناونووسین و تیروپشکەکە بە سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت تاوەکو بە تەواوی دادپەروەری لە دیاریکردنی ناوی هاووڵاتییاندا پەیڕەو بکرێت.

بۆ وەرزی رابردووی حەج، 5,120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە (2,752 پیاو و 2,368 ئافرەت) سەردانی وڵاتی عەرەبستانی سعودییەیان کردبوو بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

 
بڕیار سەیدئەمین ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة