انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ژیریی دەستکرد شەش هێرشی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئەمریکا پووچەڵ کردەوە

ژیریی دەستکرد شەش هێرشی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئەمریکا پووچەڵ کردەوە
گشتی
جیهان قوتابخانە ئەمریکا

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (ئێف بی ئای) ئاشکرای کرد، بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد توانیویانە شکست بە شەش پلانی تەقەکردن لە قوتابخانەکان بهێنن و پێش ئەنجامدانیان رێگری لە تاوانەکان بکەن.

کاش پاتێل، بەرپرسی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، لە لێدوانێکدا، رایگەیاند، ئێف بی ئای بۆ رێگریکردن لەەکان بەر لە روودانیان پشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت. روونیکردەوە، ئەم کارە لەرێگەی کۆکردنەوە و شیکاریکردنی زانیارییەکان، هەروەها لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئەی (DNA)ـی گومانلێکراو و تۆمەتباران دەکرێت.

بەرپرسی ئێف بی ئای لە کاتی قسەکردنی لەبەردەم ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەوەی خستەڕوو، زیرەکیی دەستکرد هاوکارییەکی زۆری کردوون لە پووچەڵکردنەوەی ئەو هەڕەشانەی دەکرێنە سەر قوتابخانەکان. گوتیشی، "لەرێگەی چاودێریکردنی رەفتار و هەڵسوکەوتی گومانلێکراوەکانەوە توانیمان رێگری لە جێبەجێکردنی پیلانەکان بکەین."

دیاردەی تەقەکردن لە قوتابخانەکان یەکێکە لە گەورەترین کێشە ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ساڵانە دەیان قوتابی و مامۆستا بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن. بەهۆی ئاسانیی دەستگەیشتن بە چەک لەو وڵاتەدا، دەزگا ئەمنییەکان رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بوونەتەوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

لە چەند ساڵی رابردوودا، دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە ئەمریکا بەتایبەتی ئێف بی ئای، دەستیان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ژیریی دەستکرد کردووە بۆ پێشبینیکردن و شیکاریکردنی داتای گەورە. ئەم سیستەمانە دەتوانن چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نامەکان و مێژووی گەڕانی ئینتەرنێتی گومانلێکراوان بکەن بۆ دۆزینەوەی هەر ئاماژەیەک یان هەڕەشەیەک پەیوەندی بە ئەنجامدانی تاوانەوە هەبێت.

 
سارەوان حەمەساڵح ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة