انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات

ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات
په‌روه‌رده‌
کوردستان

ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بڕیارە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بە فەرمی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدات.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن لە 7,590 قوتابخانەدا بەڕێوەدەچێت و تیایدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 700 هەزار قوتابی دەگەڕێنەوە بۆ بەرایی هۆڵەکانی خوێندن، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە 123 هەزار قوتابی بۆ یەکەمجار کورسییەکانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی تاقیدەکەنەوە. هەروەها پڕۆسەکە لەلایەن 168 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

سەبارەت بە لایەنی زانستی و دابینکردنی پێداویستییەکان، وەزارەتی پەروەردە 19 ملیۆن پەرتووکی نوێی بۆ قوتابیان ئامادەکردووە، و لەپێناو پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردە، گۆڕانکاری لە 110 پەرتووک و پرۆگرامی خوێندنیشدا کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە، لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا 236 قوتابخانە و باخچەی ساوایان دروستکراون، 2,650 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە، و 476 پۆلی نوێش بۆ قوتابخانەکان زیادکراون تاوەکو ژینگەیەکی لەبارتر بۆ قوتابیان دابین بکرێت.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة