انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە هێرشێکی مووشەکیی حووسییەکان بۆ سەر ریاز تێکشکاند

بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە هێرشێکی مووشەکیی حووسییەکان بۆ سەر ریاز تێکشکاند
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حووسییەکانی یەمەن

گوتەبێژی هێزەکانی "هاوپەیمانیی پاڵپشتیی شەرعیەت لە یەمەن"رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە بە سەرکەوتوویی توانیویەتی مووشەکێکی بالیستی تێکیبشکێنێت کە لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی ریاز کرابوو.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوکراوەتەوە، لیوا روکن تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە روونیکردەوە: "پەرەسەندنەکانی میلیشیا حووسییەکان و بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان لە ریاز، پێداگریی و سووربوونی ئەو میلیشیایە نیشان دەدات لەسەر بەئامانجگرتنی سیستماتیکی خەڵکی مەدەنی، کە ئەمەش رەفتارێکی تیرۆریستی و دوژمنکارانەیە."

هەروەها مالیکی ئاشکرای کرد، حووسییەکان هەوڵیان داوە هاووڵاتییان و ناوچە مەدەنییەکان لە شارەکانی دیکەی وەکو (بیش، تائیف، فەرسان و یەنبەع) بکەنە ئامانج، بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵە دوژمنکارییانە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە پووچەڵ کراونەتەوە و ڕێگرییان لێ کراوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، گوتەبێژی هاوپەیمانان جەختی لە مافی رەوای سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکە کردەوە بۆ گرتنەبەری هەر رێوشوێنێکی پێویست کە بە گونجاوی بزانێت، ئەوەش لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان و بنەما باوەکانیاندا، بەمەبەستی بەرپەرچدانەوە و رێگریکردن لە ڕەفتارەکانی میلیشیا حووسییەکان.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة