انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە
گشتی
کوردستان

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران، دوای وەستانێکی کاتی جارێکی دیکە کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دووسایدی سەرەکیی نێوان هەولێر و خەبات دەستیپێکردەوە.

شەممە 19ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی خزمەتگوزارییەکان بۆ باشترکردنی رێگاوبانەکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی رۆژانەی شۆفێران، دوای وەستانێکی کاتی، جارێکی دیکە تیمەکان دەستیان کردووەتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دووسایدی هەولێر - خەبات تاوەکو بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن بکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.

پارێزگای هەولێر روونی کردەوە کە ئەم رێگایە بە یەکێک لە شەقامە سەرەکی و ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگاکە هەژمار دەکرێت، چونکە بەردەوام هێڵێکی قەرەباڵخی هاتوچۆی نێوان شارەکانە.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەواوکردنی ئەم پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەیە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر نەهێشتنی جەنجاڵی، رێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکان، و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و ئەو گەشتیارانەی رۆژانە ئەو رێگایە بەکاردەهێنن.

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر - خەبات دەستیپێکردەوە

 

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة