انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سێنتکۆم: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز هەناردە کراوە

سێنتکۆم: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز هەناردە کراوە
سیاسی
لۆگۆی سێنتکۆم
لۆگۆی سێنتکۆم
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سێنتکۆم گەرووی هورمز

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنکۆم) لە پەیامێکی تۆمارکراوی ڤیدیۆیی دا رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا توانیویەتی ئاسایشی تێپەڕبوونی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز زامن بکەن.

براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی سێنتکۆم لەو پەیامە ڤیدیۆییەی ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوولی 2026، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراتەوە، دەڵێت "هێزەکانی فەرماندەیی سێنتکۆم بە درێژایی دوو مانگی رابردوو توانیویانە لە گەرووی هورمز رێگەی پارێزراو بۆ تێپەڕبوونی نەوتی خاو بکەنەوە و یەک ملیۆن بەرمیل لەم رێگەیەوە هەناردە بکرێت.

بە گوتەی کوپەر لەو ماوەیەدا رێگەی پارێزراو بۆ تێپەڕبوونی زیاتر لە هەزار کەشتی بازرگانی کراوەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵ و هەماهەنگییەکان رێکخراوە، هاوکات ئێران بەهۆی بەردەوامی گەمارۆی دەریاییەوە نەیتوانیوە یەک بەرمیل نەوت هەناردە بکات.

هەروەها رایگەیاندووە، رێڕەوە سەرەکییەکانی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز ئێستا لە هەموو جۆرە مین و تەقەمەنییەک پاککراوەتەوە.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة