انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سووریا وردەکاریی تەقینەوەکەی دێرەزوور و ژمارەی قوربانییەکانی ئاشکرا کرد

سووریا وردەکاریی تەقینەوەکەی دێرەزوور و ژمارەی قوربانییەکانی ئاشکرا کرد
سیاسی
سووریا دێرەزوور تەقینەوە

ئەمڕۆ شەممە، 19ـی ئەیلوولی 2026، دەسەڵاتدارانی سووریا رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک لە یەکێک لە پێگەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی عەیاش لە رۆژئاوای دێرەزوور، 6 تەرم دۆزراونەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێناندا بەردەوامە، هاوکات 9 کەسی دیکەش بریندار بوون.

پارێزگاری دێرەزوور لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەکی سوپای سووریا لە نزیک عەیاش روویداوە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوایەکە رێکارە پێویستەکان گیراونەتە بەر، لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکانیەکە دەستی پێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پارێزگاری دێرەزوور، تیمە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێناندا.

پێشتر چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە سەربازگەیەکی رۆژئاوای دێرەزوور، 18 کەس لە ئەندامانی وەزارەتی بەرگری کوژراون و بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری لە راگەیەندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە، تەقینەوەکە لە یەکێک لە پێگەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی عەیاش لە رۆژئاوای دێرەزوور روویداوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی تەقینەوەکە و پشکنینی زیانەکان بەردەوامە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة