انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

قالیباف بۆ دان کەین: فڕۆکە تۆقێنەرەکانتان رۆژانە راودەکرێن

قالیباف بۆ دان کەین: فڕۆکە تۆقێنەرەکانتان رۆژانە راودەکرێن
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان جەنگی ئێران و ئسرائیل جەنگی ئێران و ئەمریکا

 سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە وەڵامی لێدوانەکانی سوپاسالاری ئەمریکا رایگەیاند، ئەو سیناریۆیەی رۆژگارێک بۆ واشنتن وەک کابوسێکی تۆقێنەر دەبینرا، ئێستا بووەتە واقیعێکی بەرجەستە و رۆژانە لە بەردەمیاندا ئامادەیە.

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران،وەڵامی ئەو قسانەی دایەوە، دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا، لە کۆنفرانسی هێزی ئاسمانی، بۆشاییگەری و ئاسایشی سایبەریی سوپای ئەمریکادا پێشتر هۆشداریی دابوو و رایگەیاندبوو: "لەمەودوا دەبێت ئەم گریمانەیە بکەینە بنەمای کارەکانمان، ئەویش ئەوەیە کە یەکە و پێکهاتە سەربازییەکانمان ناکەونە بەر راوکردن لەلایەن سیستەمە خودکارەکانەوە، لە سەرجەم شەپۆلەکاندا رووبەڕووی پارازیت و تێکدانی پەیوەندییەکان دەبنەوە، و بە شێوەیەکی راستەوخۆ و سات بە سات چاودێری دەکرێن و شوێنپێیان هەڵدەگیرێت".

لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا، قالیباف لە هەژماری تایبەتی خۆی وەڵامی ژەنەراڵەکەی ئەمریکای دایەوە و نووسیویەتی: "ئەو قۆناخەی تێیدا فڕۆکەکانی جۆری F-35 و F-15ـی ئێوە راودەکرێن و ناچار دەبن لە راپۆرتەکانتاندا تەنیا باسی زیانپێگەیشتنیان بکەن، لە ئێستاوە بە تەواوی دەستیپێکردووە".

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا بۆ دان کەین جەختیکردەوە: "ئەو بابەتەی رۆژێک لە رۆژان تەنیا کابوسێکی تۆقێنەر بوو بۆتان، ئەمڕۆ بووەتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر و رۆژانە دێتە رێگەتان، لەگەڵ ئەم واقیعەدا رابێن و دەبێت قبووڵی بکەن".

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة