انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئاگرێکی گەورە لە چیای ئاسۆس کەوتووەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە چیای ئاسۆس کەوتووەتەوە
گشتی
کوردستان

پەیامنێری لە دەڤەری راپەڕین و دووکان رایگەیاند، بەهۆی لێدانی هەورەتریشقە و بروسکەوە ئاگرێکی فراوان لە زنجیرەچیاکانی ئاسۆس لە گوندی کانی هەنجیرە لە سنووری قەزای دوکان کەوتووەتەوە و پەڕیوەتەوە بۆ سنووری پێنج گوند، هاوکات بەهۆی سەختیی ناوچەکەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بگەنە شوێنیەکە و گوندنشینان بە دەستی بەتاڵ و لقی دار خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026 پەیامنێری راگەیاند، لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی هەورەتریشقە و بارانی بەخوڕ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و قەزای دووکانی گرتەوە. لە ئەنجامی لێدانی چەندین بروسکەی بەهێز، ئاگر لە هەردوو چیای سارا و چیای ئاسۆس کەوتەوە. بەهۆی بوونی پوش و پەڵاش و دارستانی چڕ، ئاگرەکەی چیای ئاسۆس بە خێرایی تەشەنەی سەند و رووبەرێکی بەرفراوانی لە نێوان دۆڵ و شاخەکاندا لە سنووری گوندەکانی سەرچیا، گەرمکان و ناودەشت گرتەوە.

پەیامنێری ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بەرزی و هەڵدێری و سەختیی رێگاکانی چیای ئاسۆس، ئۆتۆمبێل و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بگەنە پێگەی سەرەکیی گڕگرتنەکە تا ئاگرەکە بکوژێننەوە. لە بەرامبەر ئەمەشدا، گوندنشینان، گەنجان و ژینگەدۆستانی ناوچەکە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بەرەو لووتکەی چیاکە بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی رێگری لە گەیشتنی بڵێسەی ئاگرەکە بە باخ و ماڵەکانیان بکەن.

ئەو گوندانەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە لە رووی کارگێرییەوە، سەر بە شارەدێی بنگردن لە سنووری قەزای دوکان، بەڵام ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە لە سنووری قەزای پشدەر نزیکن.

هاوکات بەهۆی ئەوەی شوێنی ئاگرەکە بای لێ دێت، ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و خۆبەخشەکان لە ئێوارەوە داوا دەکەن تیمەکانی ئاگرکوژێنە و فریاگوزاری بگەنە شوێنی ئاگرەکە و ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکەن؛ هاوکات هۆشداری دەدرێت، ئەگەر تیمەکان بە هاوکاریان نەچین ئەگەری هاتنەخوارەوەی ئاگرەکە بۆ نێو گوندەکان هەیە کە نزیکەی پێنج گوندن و رەنگە چیاکانی دیکەش بگرێتەوە.

لە دوو هەفتەی ڕابردوو گوندنشینەکان ئەنجوومەنێکیان بۆ قەدەخەکردنی ڕاوکرد لە چیای ئاسۆس ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئاژەڵی کێوی و باڵندەیەکی زۆری لێیە؛ جەگە لەوەی ناوچەیەکی شاخاوییە و داروباری زۆرە.

 

 

یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە کە لەسەر چیای ئاسۆس بەشداری لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دەکرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی راستەوخۆدا بەی راگەیاند، ئاگرەکە ئێجگار گەورەیە و سنووری چوار گوندی گرتووەتەوە و پوش و پەڵاش و دارستانێکی زۆری سوتاندووە.

باسی لەوە کرد کە خەڵکی گوندەکان تەنیا بە بەکارهێنانی لقی درەخت هەوڵی کوژاندنەوە دەدەن و هیچ کەرەستەیەکی ئاگرکوژێنەوەیان لەبەردەستدا نییە، هاوکات دڵنیاییشی دا کە سەرەڕای مەترسیی دۆخەکە و ماندووبوونی زۆری خەڵک لە نێو شاخەکاندا، هیچ زیانێکی گیانی لە نێو هاووڵاتییاندا تۆمار نەکراوە.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

شایەتحاڵێک لە گوندنشینانی ناوچەکە وردەکاریی مەیدانیی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەی چیای ئاسۆسی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە سنووری گوندی ناودەشت تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە و تەنیا چەند پزوویەکی کەمی ماوە، بەڵام لە سنووری گوندی کانی هەنجیر پوش و پاوانی ناوچەکە بە تەواوی سووتاوە. هۆشداری دا کە ئێستا ئاگرێکی یەکجار گەورە لە گەرمکان لە تەشەنەسەندندایە و لە ژێر کاریگەریی ڕەشەبادا بە خێرایی بەرەو گوندی خانەڵە پەرەدەسێنێت.

بەپێی گێڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە بۆ، زیاتر لە 50 کەس لە گەنجان و دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەر، بەبێ هەبوونی هیچ ئامێر و کەرەستەیەکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە، چوونەتە سەر چیاکە و تەنیا لە ڕێگەی دار و لقی درەختەوە بە شێوازێکی سەرەتایی هەوڵی کوژاندنەوەی بڵێسەی ئاگرەکە دەدەن.

شایەتحاڵەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگرەکە زۆر گەورەیە و چەندین ساڵە لەو سنوورەدای لەو شێوەیە نەبینراوە، و ئەگەر باکە بە تەواوی هێور نەبێتەوە کۆنترۆڵکردنی زۆر سەخت دەبێت.ڕایگەیاند کە گەورەترین کێشەی بەردەمیان نەبوونی ئاوی خواردنەوەیە، بە جۆرێک دەمیان لە تاو گەرما و دووکەڵ وشک بووە، و خەڵکی ناوچەکە بە بەکارهێنانی وڵاخ و بە ڕێگەی سەختدا ئاو و پێداویستییان بۆ سەردەخەن تاوەکو لە کارەکانیان بەردەوام بن.

هاوکات ناوبراو وەک خاڵێکی ئەرێنی باسی لەوە کرد کە ئەو ناوچە شاخاوییەی ئاگرەکەی لێ کەوتووەتەوە لە مین و تەقەمەنیی کۆن پاککراوەتەوە و سەلامەتە، تا ئێستاش سەرجەم خۆبەخشەکان پارێزراون و هیچ حاڵەتێکی سووتان یان برینداربوون تۆمار نەکراوە.

دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة