انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

حووسییەکان: فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە لە هەفتەیەکدا 300 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە

حووسییەکان: فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە لە هەفتەیەکدا 300 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گوتەبێژی سەربازیی گرووپی حووسییەکان لە یەمەن رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 300 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر نۆ پارێزگای جیاوازی وڵاتەکە ئەنجامداوە، هاوکات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا پارێزگای تەعز بە چڕی بۆردوومان کراوە.

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکان لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 26 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

روونی کردەوە، ئەو هێرشانە لە رێگەی فڕۆکەی پێشکەوتووی جۆری ئێف 15 ئەنجامدراون کە لە بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیتەوە لە باشووری خاکی سعوودیە فڕیون و سەرجەمیان بە چڕی ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای تەعزیان کردووەتە ئامانج.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ئاماری پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەم هەفتەیەی سعوودیەی خستەڕوو و رایگەیاند، کۆی گشتیی هێرشەکان گەیشتووەتە 300 بۆردوومانی ئاسمانی.

ئاماژەی بەوە دا، ئەم هێرشە فراوانانە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف 15 و فڕۆکەی تایفۆن جێبەجێ کراون کە لە هەردوو بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیت و تائیفەوە هەڵفڕیون، و پێگەکانیان لە نۆ پارێزگای یەمەن لەوانە تەعز، حەججە، مەئریب، جەوف، بەیزا، عومران، لەحج، حودەیدە و سەعدە بۆردوومان کردووە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة