انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هۆزێکی عێراقی چەکەکانیان رادەستی حکوومەتی عێراق کرد

هۆزێکی عێراقی چەکەکانیان رادەستی حکوومەتی عێراق کرد
سیاسی
عێراق

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک هۆزەکان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی تۆمارکردن و دەرهێنانی ناسنامەی فەرمیی چەکی لە لایەن خێزانەکانەوە راگەیاند

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، هۆزی شوەیلات و بە ئامادەبوونی سەرۆک هۆزەکان و پیاوانی ئایینی، رێوڕەسمی رادەستکردن و تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتییان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا مەنسور عەلی، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و رێکخستنی چەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە چەک لە مێژووی وڵاتدا بەشێک بووە لە کەلەپوور و لە ساڵی 2014 بۆ بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان بەکارهاتووە، بەڵام ئێستا بەپێی بەرنامەی حکوومەت کە لە لایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانەوە لە حوزەیرانی 2024 دەستیپێکردووە، قۆناخ بە قۆناخ کار لەسەر رێکخستنەوەی چەک دەکرێت تاوەکو کۆتایی بە دیاردەی چەکی بێسەروبەر بهێنرێت.

لیوا مەنسوور عەلی لە کاتی بەرزکردنەوە و پیشاندانی فۆڕم و ناسنامەی فەرمیی چەک لە بەردەم کامێراکاندا روونی کردەوە، ئەو بەڵگەنامەیەی دەدرێتە هاووڵاتییان بەڵگەنامەیەکی فەرمیی دەوڵەتی عێراقە و کۆدی زیرەکی (QR) لەسەرە و بەستراوەتەوە بە رەگەزنامە و داتای کەسیی خاوەنەکەیەوە.

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی چەک ئاشکرای کرد کە ماوەی کارپێکردنی ئەم مۆڵەتە پێنج ساڵە و بە تەواوی بەبێ بەرامبەرە و تەنانەت یەک دیناریشی لێ وەرناگیرێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، هیچ لایەنێکی ئەمنی بۆی نییە دەست بەسەر ئەو چەکانەدا بگرێت کە ئەم بەڵگەنامە فەرمییەیان هەیە، چونکە دەبێتە سەلمێنەری خاوەندارێتیی یاسایی.

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و رێکخستنی چەک باسی لەوە کرد کە بەپێی ماددەی شەشەم لە یاسای چەکی ژمارە 51ی ساڵی 2017، هەموو خێزانێک مافی ئەوەی هەیە یەک پارچە چەکی سووکی وەک دەمانچە، تفەنگ یان چەکی راو بۆ پاراستنی خۆی تۆمار بکات، بەو مەرجەی خاوەنەکەی هاووڵاتیی عێراقی بێت، تەمەنی لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت و هیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابێت.

بەڕێوبەری کۆنترۆڵ و رێکخستنەوەی چەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، شەش ملیۆن پارچە چەک لە وڵاتەکە هەیە و دوو هەزار و 500 سەرپەرشتیاری خێزان چەکەکانیان تۆمار کردووە.

مەنسوڕ عەلی   ئاشکراشی دەکات، ئەو چەکانەی لە عێراق هەن دەستیان بەسەر داناگیریت، تەنیا تۆمار دەکرێن، چونکە بەگوێرەی یاسا هەموو هەڵگرێکی رەگەزنامەی عێراقی کە تەمەنی لانی کەم 25 ساڵ بێت و پێشینەی تاوانی نەبێت مافی هەیە چەکی هەبێت.

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة