انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وەزیری دادی تورکیا: لە پڕۆسەی ئاشتیدا گەیشتووینەتە قۆناخێکی زۆر باش

وەزیری دادی تورکیا: لە پڕۆسەی ئاشتیدا گەیشتووینەتە قۆناخێکی زۆر باش
سیاسی
تورکیا

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەکەی بە دەنگی 467 پەرلەمانتار یاسای پرۆسەی ئاشتی پەسەند کردووە و پێیان ناوەتە قۆناخی دووەمەوە، هاوکات جەختیشی کردەوە، دەستبەجێ دوای پشتڕاستکردنەوەی پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە، بڕگەکانی یاساکە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، ئاکن گورلەک وەزیری دادی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەی پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناخێکی زۆر باش و پێشکەوتوو، بەتایبەت دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە بە زۆرینەیەکی فراوان و بە دەنگی 467 پەرلەمانتار یاسای تایبەت بەم پرۆسەیەی پەسەند کرد.

گورلەک روونی کردەوە، ئێستا دەست بە قۆناخی دووەم کراوە، بەڵام جێبەجێکردنی کردارییانەی بڕیارەکان بەستراوەتەوە بەوەی کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە فەرمی پشتڕاست بکاتەوە تا تەواوی هەنگاوەکان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاکن گورلەک سەرنجی خستە سەر هەڵوێستی هاووڵاتییان و باسی لەوە کرد کە لە میانەی سەردانە مەیدانییەکانیاندا بۆ پارێزگا جیاوازەکانی تورکیا، بە وردی رەهەند و گرنگیی ئەم قۆناخە نوێیە بۆ خەڵک دەخەنەڕوو.دووپاتی کردەوە، هاووڵاتییان پێشوازییەکی گەرمیان لەم هەنگاوانە کردووە و خەڵک زۆر دڵخۆشن بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی و ئاواتەخوازن لەم رێگەیەوە سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ وڵات بگەڕێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، وەزیری دادی تورکیا باسی لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان و ئاشکرای کرد، بەم نزیکانە سێزدەیەمین پاکێجی هەمواری یاسایی دەگاتە پەرلەمان. گورلەک روونی کردەوە، پێداویستییەکی زۆر هەیە بۆ خێراکردنی پرۆسە دادوەرییەکان تا دۆسیەکان لە دادگاکاندا دوانەکەون، ئاماژەی بەوەش دا پێشتر هەندێک هەمواری پێویستیان ئەنجامداوە و ئەو بڕگانەشی کە ماون لە چوارچێوەی ئەم پاکێجە نوێیەدا تەواو دەکرێن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة