انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

کۆریای باشوور رەتیدەکاتەوە هێزی سەربازی بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆریای باشوور رەتیدەکاتەوە هێزی سەربازی بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆریای باشوور هێزی سەربازی

سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک هێز و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات بۆ تێوەگلان لە شەڕی نێوان ئامەریکا و ئێران، بەڵام هاوکات تاوتوێی بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانیی گەرووی هورمز دەکات.

لی جای میۆنگ، سەرۆکی کۆریای باشوور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سیئۆل ئاشکرای کرد، سیئۆل هەموو جۆرە دەستوەردانێک یان بەشداریکردنێکی سەربازی لە شەڕەکەدا رەت دەکاتەوە و بە هیچ جۆرێک کەلوپەل و ئامێری سەربازی بۆ ناوچەکە رەوانە ناکات کە بێتە هۆی راکێشانی وڵاتەکەی بۆ ناو ئەو ململانێیە.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆکی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتەکەی بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی تواناکانی بۆ بەدیهێنانی ئەگەری فراوانکردنی رۆڵی سیئۆل لە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و کەشتیوانی لە رێڕەوی نێودەوڵەتیی گەرووی هورمزدا.

ئەم راگەیەندراوەی سەرۆکی کۆریای باشوور وەک وەڵامێک هات بۆ ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییانەی ئاماژەیان بەوە دەدا کە سیئۆل بەنیازی بڵاوەپێکردنی هێزێکی سەربازییە لە گەرووی هورمز. 

گەرووی هورمز هەمیشە وەک کارتی گوشاری سەرەکیی ئێران بەرامبەر واشنتن و هاوپەیمانانی بەکار هاتووە؛ هەر کاتێک گرژیی سەربازی یان سزای ئابووریی سەخت بەسەر تاراندا بسەپێنرێت، بارودۆخی ئەمنی لەم رێڕەوەدا دەبێتە بڕبڕەی پشتی ناڕەحەتی و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا.

 
ئیسرا ئەنوەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة