انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیی کارا کرا

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیی کارا کرا
سیاسی
کوردستان زانکۆلاین وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026،  سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا کرا، هاوکات دەرچوانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن بۆ ماوەى هەشت رۆژ  لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بە بەکارهێنانى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password)، بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین و داواکارى بۆ وەرگرتنیان پێشکەش بکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کارابوونی سیستەمەکە لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوول تا 24ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت. دەرچووان لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن. وەزارەتەکە جەختیکردەوە، دەرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ بۆ بەکارهێنانی سیستەمەکە.

خەتاب شێخانی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرایکرد بوو، دەرچووان دوای کاراکردنی سیستەمەکە دەتوانن راستەوخۆ دەست بە پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان بکەن و هەڵبژاردنەکانیان پێشکەش بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوە کرد، بۆ ئەمساڵ کورسیی خوێندن بۆ هەموو دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دابین کراوە و سەرجەم قوتابیان دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامارەکانی پەیوەست بەم ساڵەی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکە 40,716 دەرچوو لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان داواکاری پێشکەش دەکەن.

بەشێکی ئەو دەرچووانە پێکدێن لە 30,847 دەرچووی زانستی، 7,923 دەرچووی وێژەیی، 1,240 دەرچووی پیشەیی و 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان. ئەو ژمارەیەش داواکاری بۆ 680 بەش لە هەرسێ جۆری خوێندنی زانکۆڵاین، پارالێل و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 لە 16 زانکۆی حکوومی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکەن.

 
 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة