انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

زانکۆی سۆران دەرفەتێکی زێڕین پێشکەش بە قوتابیانی دەکات

زانکۆی سۆران دەرفەتێکی زێڕین پێشکەش بە قوتابیانی دەکات
په‌روه‌رده‌
کوردستان زانکۆی سۆران

زانکۆی سۆران داوا لەو قوتابیانە دەکات کە ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە چەند زانکۆییەکی وڵاتانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و تورکیا، ئەوا دەرفەتێکی زێڕینیان بۆ درەخسێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، زانکۆی سۆران بڵاویکردەوە، دەرفەتێکی زێڕین بۆ قوتابییەکانمان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی زانکۆکەمان رادەگەیەنین، بە ڕێگەپێدانی بەرنامەییەکی ئاڵوگۆڕی قوتابیان، لەگەڵ چەند زانکۆییەکی وڵاتانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و تورکیا رادەگەێنێت.

زانکۆی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ قوتابیان، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن، لەگەڵ کەلتوور و ژینگەی خوێندنی جیاواز ئاشنا بن و دیدگای ئەکادیمی و جیهانیی خۆیان فراوانتر بکەن.

زانکۆکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئامانجی بەرنامەکە پێشکەشکردنی دەرفەتی خوێندنی نێودەوڵەتییە بەو قوتابیانەی ئارەزووی بەشداریکردن لە بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی قوتابیان دەکەن.

بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی ورد دەربارەی مەرجەکان، وردەکارییەکانی بەرنامەکە و شێوازی بەشداریکردن، ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە

زانکۆی سۆران رایگەیاندووە، دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕم، 22ـی ئەیلوولی 2026، هەروەها لە کاتی بوونی هەر پرسیارێکدا، دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی زانکۆی سۆران بکەن بکەن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة