انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پێشەوا هەورامانی: پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە

پێشەوا هەورامانی: پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە
سیاسی
کوردستان

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لە پێشینەی کارەکان دەبێت؛ لە زاری پێشەوا هەورامانییەوە ئاشکرا کرا کە شاندی هەرێم داوا دەکات بەشە بودجەی 2027 بەپێی سەرژمێریی دانیشتووان دیاری بکرێت.

چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، پێشەوا هەورامانی, گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان میوانە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7ـی ئێوارە بوو و سەبارەت بە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2027، گوتی: شاندی ئێمە داوای لە حکوومەتی عێراق دەکات بەگوێرەی سەرژمێری دانیشتووان بەشە بودجەی هەرێم دیاری بکرێت.

لەبارەی ئەوەی هیچ رێککەوتنێک لە نێوان حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ هەیە، ئاماژەی دا، ئەو بابەتە دەچیتە پەرلەمانی عێراق لەو یەکلایی دەکرێتەوە، بۆیە ئێستا هیچ رێککەوتنێک نییە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە دەبێت، هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە بە ئەرکی پاراستنی مافی خەڵکی کوردستان هەستن، گوتیشی: ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە توانای بێت بۆ پاراستنی مافی خەڵک دەیکات.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی دا، کۆبوونەوەی بەر لە چەند رۆژێک پێش ئێستا کراوە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی و لە کەشێکی زۆر باش کراوە، لێکتێگەیشتنی باش هەبووە.

گوتیشی: بۆ قۆناخی ئێستا کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاری هەرە لە پێشینە دەبێت، دواتر پێکهێنانی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، کە بە گوتەی پارتی و یەکێتیی گفتوگۆی باش لە نێوانیان دا هەیە؛ باسیشی لەوە کرد، ئێستا زیاتر لە هەمووکاتێک پێکهێنانی حکوومەت نزیکە.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەشی دا، پێکهێنانی حکوومەت، پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بەرانبەر بە هەموو ئەگەرێک بەهێزتر دەکات کە رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە.

سەبارەت بە داواکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی رێژەی ناردنی نەوت، رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەو بابەت بەردەوام لە گفتوگۆ دانە، حکوومەتی فیدراڵیش تێگەیشتنی بۆ داواکارییەکە هەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ڕەزامەندییان نەداوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة