انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پەروین بوڵدان: ڤێلا بۆ ئۆجەلان دروست نەکراوە و شوێنەکە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی چەکدانانە

پەروین بوڵدان: ڤێلا بۆ ئۆجەلان دروست نەکراوە و شوێنەکە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی چەکدانانە
سیاسی
تورکیا ئیمرالی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا شاندی دەم پارتی

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی سەر بە دەم پارتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دروستکردنی ڤێلایەکی تایبەت بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن، روونیشی دەکاتەوە کە تەنیا خانوویەکی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ئامادە کراوە.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە میانی بەشداریکردنی لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی تورکیادا ئاشکرای کرد، دوو رۆژ لەمەوبەر سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەتەوە.

لەبارەی دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ناوبراو، بوڵدان گوتی "لە باخچەی گرتووخانەی ئیمراڵی خانوویەکی تایبەت دروستکراوە، ئامانجی سەرەکی لەم شوێنە ئەوەیە ئۆجەلان بتوانێت بەشێوەیەکی ئاسان و رێکوپێک پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە بەڕێوەببات، ئەو شوێنە ڤێلا نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی پرۆسەی چەکدانان و بەسیاسیکردنی هەنگاوەکان دروستکراوە، بۆ ئەمەش پێویستە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ ئۆجەلاندا هەبێت."

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان تا ئێستا نەچووەتە نێو بیناکەوە، چونکە هێشتا پێویستی بە تیمێکی کارکردن هەیە بۆ ئەوەی دەستبەکار بێت.

پێشتر دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاندبوو لە دوورگەی ئیمراڵی ڤێلایەکی 250 مەتر چوارگۆشەیی کە باخچەکەی سێ هێندەی قەبارەی خانووەکەیە، تایبەت بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادەکراوە. هاوکات بەرپرسانی باڵای پەکەکەش پێشتر رایانگەیاندبوو، مەرجی سەرەکیی ئەوان بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی چەکدانان ئەوەیە کە ئۆجەلان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة