انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سیاسی
کوردستان

بارەگای بارزانی رایگەیاندووە لە دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوولی 2026، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

هەروەها باس لەوەش کراوە، هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەڕەشەکانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

بارەگای بارزانی راگەیاندووە، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی بە گرنگی دەڕوانێتە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستانی بەلایانەوە جێی بایەخێکی زۆرە.

هەرلە دیدارەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرایەوە و بارەگای بارزانی دەڵێت “ وێڕای ئاماژەدان بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سوپای ئیتالیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر لە ساڵانی ڕابردوو، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرایەوە”.

دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة