انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پڕۆژەی ئاوی چۆمان فراوان دەکرێت و سیستمی دابەشکردنی رێکدەخرێتەوە

پڕۆژەی ئاوی چۆمان فراوان دەکرێت و سیستمی دابەشکردنی رێکدەخرێتەوە
گشتی
کوردستان ئاوی چۆمان

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شکانی بەردوامی بۆرییەکان و دابینکردنی ئاوی پاک، بڕیارە دوو حەوز و چەند پڕۆژەیەکی نوێی ئاو لە قەزای چۆمان جێبەجێ بکرێن.

سیروان محەمەد میر، بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوروبەری بەـی راگەیاند، رەزامەندیی پێویست بۆ دروستکردنی دوو حەوزی ئاو لە سەرچاوەی ئاوی چۆمان وەرگیراوە و دوای تەواوبوونی هەڵسەنگاندنی ئەندازیاری، بەمزووانە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێدەکات.

سیروان محەمەد میر گوتیشی "ئەو دوو حەوزە بە قەبارەی 6 بە 4 دروست دەکرێن، ئەمەش گوشاری سەر بۆری و خەزانەکانی ئاو کەمدەکاتەوە و ئاستی سیستمی دابەشکردنی ئاو بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە".

بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوروبەری ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا رێڕەوی بەشێک لە بۆری 12 ئینجیی تۆڕی ئاو دەگۆڕدرێت و بە تەواوی رێکدەخرێتەوە. بە گوتەی ئەو بەرپرسە، جێبەجێکردنی ئەو دوو پڕۆژەیە و گۆڕینی بەشێک لە بۆرییەکان، کۆتایی بە کێشەی شکانی بۆرییەکان و گرفتی کەمیی دابەشکردنی ئاو دەهێنێت.

هاوکات، بڕیارە پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژیی ئاو لەو سنوورە جێبەجێ بکرێت.

پڕۆژەی ئاوی چۆمان بە درێژایی 15 کیلۆمەتر تا سەنتەری قەزاکە راکێشراوە و ئاوی 9 گوند لەگەڵ 6,000 هاوبەشی ئاو دابین دەکات. ئەو ناوچەیەی سەرچاوەی ئاوەکەی لێ هەڵکەوتووە، ناوچەیەکی شاخاوییە و ساڵانە بڕێکی زۆر بەفری لێ دەبارێت، بە جۆرێک لە هەر چوار وەرزی ساڵدا بەفر لەوێ دەمێنێتەوە.

ئەم دۆخە سروشتییە وایکردووە تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا، سێ جار بەهۆی کەوتنی رەنووی بەفر، بۆرییەکانی پڕۆژەکە بشکێن.

 
سەردار حەسەن ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة