انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

باخچەلی: خانوویەکی 250 مەتری بۆ ئۆجەلان دروست کراوە نەک ڤێلا

باخچەلی: خانوویەکی 250 مەتری بۆ ئۆجەلان دروست کراوە نەک ڤێلا
سیاسی
باخچەلی و ئۆجەلان
باخچەلی و ئۆجەلان
تورکیا مەهەپە دەوڵەت باخچەلی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

سەرۆکی مەهەپە دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی رەتدەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تەنیا خانوویەکی 250 مەتری بۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی دروست کراوە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، روونکردنەوەی لەسەر ئەو دەنگۆیانە دا کـــــە سەبارەت بە دروستکردنی ڤێلا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی بڵاوکرابوونەوە. لەم بارەیەوە باخچەلی، رایگەیاند، هیچ ڤێلایەک لە ئارادا نییە، بەڵکوو خانوویەکی 250 مەترییە و لە نێو ناوچەی بەندیخانەکەدا دروست کراوە.

باخچەلی، گوتی، ئەو خانووە لە نێو کۆمەڵگەی بەندیخانەکەیە و مەبەست لە دروستکردنی ئەوەیە ئۆجەلان بۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی بەکاری بهێنێت، تاوەکوو پەیامەکانی بگەیەنێت و لە کاتی پێویستدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆببێتەوە. هەروەها جەختی کردەوە، گرنگە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە سەرکەوتوو بێت و لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو ئاسانکارییانە دابین دەکرێن.

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی مەهەپە، باسی لەوە کرد، پێشنیازەکەی پێشتری سەبارەت بە دامەزراندنی دەستەی هەماهەنگی بۆ بەسیاسیکردنی پرۆسەی ئاشتی هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باخچەلی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ کاندیدکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆمار دووپات کردەوە و، ئەوەی خستەڕوو، ئەردۆغان هەڵبژاردنەکانی 2018 و 2023ـی بردووەتەوە و هیوای خواست سێیەم سەرکەوتنیش بەدەست بهێنێت.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە ساڵی 1999ـەوە لە زیندانی توندوتۆڵی دوورگەی ئیمراڵی دەستبەسەرە. لە ماوەی رابردوودا گۆشەگیرییەکی توندی خرابووە سەر و رێگە بە پارێزەران و کەسوکارەکەی نەدەدرا سەردانی بکەن؛ بەڵام دوای دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی، جارێکی دیکە دەرگای ئیمراڵی بەڕووی سەردانیکەراندا کرایەوە.

 
عەبدولسەلام توتنچی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة