انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وەزیری دەرەوەی چین داوای دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەکات

وەزیری دەرەوەی چین داوای دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەکات
سیاسی
جیهان چین جەنگی ئێران و ئەمریکا رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە.

ئەمرۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، داوای لە واشنتن و تاران کرد، لەسەر بنەمای ئەو سازانەی لە یاداشتنامەی لێکگەیشتندا هاتووە، چوارچێوەی دانوستاندنەکان بنیات بنێنەوە.

وەزیری دەرەوەی چین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختیکردەوە، پێکدادانی یەکلاکەرەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکات.

 رۆژی دووشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2026، شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالباف بەرەو سویسرایان بەرێکەوت، ئەمەش دوای نزیکەی 18 کاتژمێر گفتوگۆ و راوێژی چڕ لەگەڵ ئەمریکا، بە ناوبژیوانی پاکستان و قەتەر دێت.

لەم گەڕەی دانوستانەکان شاندی ئێران بەشدارییان لە دیدارە دووقۆڵی و چوارقۆڵییەکان لەگەڵ شاندی ئەمریکا و ناوبژیوانانی پاکستان و قەتەر کرد، هه ڵوێستی تارانیان له بارەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن و مەرجەکانی پێویست بۆ گواستنەوەی قۆناخی دانوستانی کۆتایی رێککەوتن خستەروو.

لە کۆتایی راوێژکارییەکاندا، قەتەر و پاکستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، لایەنەکان لەسەر نەخشەڕێگایەکی 60 رۆژە گەیشتوونەتە رێککەوتن، هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا و تیمی تەکنیکی.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، گفتوگۆ تەکنیکیەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە کۆمەڵگەی بۆرگنشتۆک لە سویسرا بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ئەو لێکگەیشتنانەی کە لەم گەڕەی دانوستانەکاندا گەیشتوونەتە ئەنجام.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە شاندی وڵاتەکەی هەڵوێست و دیدگاکانی خۆی "راشکاوانە و بە روونی” لە میانی کۆبوونەوەی چوارقۆڵیدا کە ئەمریکا و ناوبژیوانانی قەتەر و پاکستانی لەخۆگرتبوو، خستووەتەڕوو.

شەوی 20 لەسەر 21ـی حوزەیران، شاندی دانوستانکاری ئێران بەسەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتنە سویسرا، هەروەها پێشتر شاندی دانوستانکاری ئەمریکاش بەسەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سویسرا ئامادەبوون بۆ وژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوانیان. بەڵام رۆژی 7ـی تەممووزی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەیەکی فەرمی کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە حەوتی تەممووزەوە کارە شەڕەنگێزییەکان دژی ئێران دەستیان پێکردووەتەوە. دوای چەند رۆژێک رێککەوتنی نێوانیان هەلوەشاوەتەوە.

 
 
 
 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة