انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

روبیۆ: پابەندین بە پاراستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز

روبیۆ: پابەندین بە پاراستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز
سیاسی
جیهان

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان، ستایشی رۆڵی مەسقەتی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هاوکات هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان شەرمەزار کرد و جەختی کردەوە هەرگیز رێگە نادەن تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان ئەنجامداوە.

لە میانەی پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بایەخی تایبەتی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی عومان دا لە کەمکردنەوەی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشوازیی لە بەردەوامیی ئەو هەوڵانە کرد، هاوکات پشتیوانیی واشنتنی بۆ پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و عومان دووپاتکردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە توندی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بەئامانجگرتنی وڵاتانی ناوچەکە سەرکۆنە کرد. روبیۆ لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی جەختی لە پابەندبوونی نەگۆڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە بەوەی رێگە بە ئێران نەدات لە هیچ بارودۆخێکدا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات دووپاتیشی کردەوە، واشنتن لەسەر ئاستی باڵا بەردەوام دەبێت لە دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادیی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە رێڕەوی ستراتیژیی گەرووی هورمزدا.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة