انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سوپای پاسداران: درۆنێکی ئەمریکامان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە

سوپای پاسداران: درۆنێکی ئەمریکامان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
سیاسی
ئێران

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان درۆنێکی پێشکەوتووی جۆری MQ1ـی لە رۆژئاوای گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا روونیکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی پێشکەوتووی جۆری MQ1 لەلایەن سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی سەر بە هێزی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا کراوە و خراوەتە خوارەوە.

راگەیەندراوەکە ئاشکرایکرد، پرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵی تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانیی وڵات لە ئاسمانی رۆژئاوای گەرووی هورمز بەڕێوەچوو.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند؛ نەوتهەڵگری "ئێل گایا"بەهۆی هەوڵدانی بۆ تێپەڕبوون لە ناوچە قەدەخەکراوەکانی باشووری گەرووی هورمز، بەر مینێکی دەریایی کەوتووە و ئاگری گرتووە.

سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "پێشتر هۆشداریمان دابوو لە مەترسیی تێپەڕین لە رێڕەوی باشوور کە نایاساییە. ئێستا رایدەگەیەنین گەرووی هورمز داخراوە و بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە". هەروەها سوپاکە ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەر نەوتهەڵگری "ئێل گایا"بێ ئەنجام بوون و ئاگرەکە تەواوی تانکەرەکەی گرتووەتەوە.

لای خۆیەوە سێنتکۆم رەتی کردەوە کە ئەو کەشتییە بەر مین کەوتبێت، هەروا گوتی: ئێران بە درۆن مووشەک کەشتییەکەی پێکاوە.

 
 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة